بەڕێوەبەرێتییەكی پەروەردە بەهۆی بەفر بارینەوە كاتی دەوامی گۆڕی



بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و دروست بوونی بەستەڵەك و شەختە، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن كاتی دەوامی خوێندكارانی گۆڕی.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش ڕاوێژ لەگەڵ قائیمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی خوێندکاران بەهۆی بوونی سەهۆڵبەندان و سەرما و سۆڵەیەکی زۆر لە سنورەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سەنتەری پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و گوندەکانی دەوروبەری گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دەوامی بەیانیان کاتژمێر (٩)ی بەیانی بۆ (١٢)ی نیوەڕۆ دەبێت و دەوامی دوانیوەڕوان کاتژمێر (١)ی دوانیوەڕۆ بۆ (٤)ی عەسر دەبێت.

بۆ ئەندامێتی ناتۆ…تورکیا پشت لە سوید و ڕوو لە فینلاند دەکات
پێشت بۆ ئەندامێتی ناتۆ…تورکیا پشت لە سوید و ڕوو لە فینلاند دەکات
عێراق؛”چێشتخانەیەک”ی مێژووی دۆزرایەوە
دواتر عێراق؛”چێشتخانەیەک”ی مێژووی دۆزرایەوە
ەیوەندیدار