عێراق؛”چێشتخانەیەک”ی مێژووی دۆزرایەوە



لە دۆزینەوەیەکی شوێنەواریی دەگمەندا، دەستەی گشتی عێراق بۆ شوێنەوار ڕایگەیاند، لە ناوچەی شوێنەواریی لاگش لە پارێزگای زیقار، لە میانی کنەو پشکنینەکانیاندا، تیمێکی ئەمریکایی شوێنێکیان بۆ ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوە دۆزیوەتەوە، کە شرۆڤەکاران و پسپۆڕان زیاتر بە چێشتخانەیەکی دەزانن، کە مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و جێگاکە هاوشێوەی چێشتخانە مۆدێرنەکانە.

 

حەکیم ئەلشەمەری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی شوێنەوار، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە؛ شارەزایان و تیمەکانی زانکۆی ئەمریکی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، لە کاتی کنەو پشکنین و هەڵکۆڵینەکانیان لە ناوچەی لەگەش، توانیویانە شوێنێکی گشتی شوێنەواریی بۆ ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوە بدۆزنەوە کە لە گرنگترین دۆزینەوەکانە لە ماوەی چوار وەرزی کارکردنیاندا لە عێراق.

شوێنەوارەکە لەخۆگری کۆمەڵێک کەلوپەلی نایاب و ٦ فڕن و چەندین بووکەڵەی گڵینە و شوێن بۆ چێشت لێنان، کەلوپەلی هەڵگرتن و پاراستنی خواردن و خواردنەوە، پەرداخی گەورە بۆ سارد ڕاگرتنی ئاو و ئامێری وردکردن و ئێسک و پولەکەی ماسی و پاشماوەی چەندین خۆراکیشی تێدا بەدی کراوە.

 

ئەم دۆزینەوانە نیشانەن بۆ ئەوەی عێراق چەند دەوڵەمەندە بە کەلوپەلی دێرین و شوێنەوارەکانی شارستانیەتی دێرین و پشتڕاستی ئەو ڕاستییە دەکەنەوە کە میزۆپۆتامیا هەمیشە لە سۆمەری و بابل و ئاشوور و ئەکەدەوە تا سەردەمی ئیسلام لانکەی گەورەترین شارستانیەتی بووە.

ئەم دۆزینەوە لە چوارچێوەی هەڵکۆڵینە بەردەوامەکانی ساڵی (٢٠١٩) دێت کە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان مۆزەخانەی شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژی لە زانکۆی پێنسیلڤانیا و زانکۆی کامبریج و ئەنجومەنی عێراق بۆ شوێنەوار، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن دێت.

 

زیقار، یەکێکە لە دیارترتن پارێزگاکانی عێراق کە شوێنەوارە کۆنەکانی تێدایە، کە بە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ شوێن مەزەندە دەکرێن و لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو پارێزگاکەدا بڵاوبوونەتەوە، وەک ئور و لەگەش و لارسا.

بەڕێوەبەرێتییەكی پەروەردە بەهۆی بەفر بارینەوە كاتی دەوامی گۆڕی
پێشت بەڕێوەبەرێتییەكی پەروەردە بەهۆی بەفر بارینەوە كاتی دەوامی گۆڕی
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): ڕێككەوتن لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكا كرا و نرخی دۆلار دادەبەزێت
دواتر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): ڕێككەوتن لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكا كرا و نرخی دۆلار دادەبەزێت
ەیوەندیدار