بۆ ئەندامێتی ناتۆ…تورکیا پشت لە سوید و ڕوو لە فینلاند دەکات



ناکۆکی نێوان ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم دوای سووتاندنی وێنەیەک لە قورئان لەلایەن سیاسەتمەدارێکی توندڕەوی سوێدی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەنقەرە لە ستۆکهۆڵم توندتر بووەوە و ئەو هەوڵە ڕەهەندی نوێی لە ئاڕاستەی بە ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ بەخۆیەوە بینی.

دوای ئەوەی وێنەیەک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن سیاسەتمەدارێکی بەڕەگەز سوێدی – دانیمارکی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەنکەرە لە ستۆکهۆڵم سوتێنراو و خۆپیشاندەرانیش لە سوید بووکەڵەیەکیان لەسەر  شێوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەداردا کرد، ئەمە وایکرد ئەنقەرە باڵیۆزی سوید بانگهێشت بکات و ڕووداوەکە ئیدانە بکات و پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە بباتە قۆناغێکی دژوار.

لە دوای ئۆپراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، سوید و فینلاند داوایان کرد بۆ پەیوەست بوون بە ناتۆ، بەڵام تورکیا ڕێگری لەو هەوڵانە کرد، بەو پێیەی ناتۆ پێویستی بە ڕەزامەندی هەر سی وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانە بۆ زیادکردنی ئەندامی نوێ.

سوید و فینلاند لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی ناڕەزایەتییەکانی تورکیا بوو بەرامبەر بە ئەندامبوونیان لەو هاوپەیمانییە.

مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو پێشکەوتنێک لە پەیوەیندییەکانی ئەو وڵاتانە لەگەڵ تورکیا لە ئارادابوو لە کاتێکدا سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هەنگاوەکانی هەردوو وڵاتی بە “هاوکاریی تەواو” وەسف کرد، کاتێک سوید و فینلاند لە دژی چەکدارانی پەکەکە و شوێنکەوتووانی پەیمانیان بە ئەردۆغان دا.

ئەنقەرە دووپاتی کردەوە کە فینلەندا و سوید چالاکی دامەزراندن و کۆکردنەوەی پارە بۆ چەکدارە کوردەکان قەدەغە دەکەن، هەروەها پڕوپاگەندەی تیرۆریستی دژ بە تورکیا قەدەغە ناکەن و بەڵێنیان داوە هاودەنگ و پشتیوانی ئەنقەرە دەبن لە شەڕی دژ بە تیرۆر بە هەموو شێوەکانیەوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا تورکیا نائومێدی خۆی دەربڕی لە بڕیارێکی دادگای باڵای سوید بۆ ڕاگرتنی داواکاری ڕادەستکردنەوەی ڕۆژنامەنووسێکی سەر بە گولەنییەکان کە تورکیا بە بەرپرسیاری هەوڵی کودەتاکەی سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی دەزانێت.

سەرۆککۆماری تورکیا مەرجی ئەوەی دانابوو کە سوید ١٣٠ کەسی داواکراو ڕادەستی ئەنقەرە بکات بۆ ئەوەی ئەندامێتی لە هاوپەیمانی ناتۆدا پەسەند بکات.

سەرۆکوەزیرانی سوێدیش ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی دڵنیایە لەوەی ئەنقەرە داواکارییەکەی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ قبوڵ دەکات، بەڵام بەڕوونی ئەوەی ئاماژە پێدا، کە ناتوانن هەموو ئەو مەرجانەی کە ئەنقەرە بۆ پشتگیریکردنی ئەو داواکارییە دایناون جێبەجێیان بکەن.

دوا بەدوای ئەم وتانەی سەرۆکوەزیرانی سوێد، ئەردۆغان لە ڤیدیۆ کلیپێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ڕەنگە تورکیا تەنها بە پەیوەستبوونی فینلاند ڕازی بێت.

سەبارەت بە هۆکارەکانی گرژیی نێوان تورکیا و سوید، کەرەم سەعید پسپۆڕی میسری تایبەتمەند لە کاروباری تورکیا لە سەنتەری توێژینەوەی ئەلئەحرام بە سکای نیوز عەرەبی ڕاگەیاندووە؛ تورکیا هەوڵدەدات گەورەترین دەستکەوت لەم ئەندامێتییە بەدەستبهێنێت، یەکەمیان بەکارهێنانی پێویستی ناتۆیە بۆ فراوانکردنی بەرەو ڕۆژهەڵات لەڕووی کاریگەریی ڕووسیا و خواستی بەهێزی فینلاند و سوێد بۆ بەشداریکردن لە بێلایەنکردنی پرسە مشتومڕاوییەکان لەگەڵ زلهێزەکانی ڕۆژئاوا، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئەوروپا، بۆ تێپەڕاندنی هەندێک بەرژەوەندی، جا پەیوەندی بە بابەتی بازرگانییەوە هەبێت یان ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا یان کەمکردنەوەی ڕەخنەکان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی.

کەرەم دەشڵێت؛ فشارخستنە سەر سوید بۆ ئەوەیە سوود لە پێویستی ڕەزامەندی تورکیا وەربگیرێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو ناتۆ، بە ڕادەستکردنی ژمارەیەک کەسایەتی کوردی داواکراو کە لەو وڵاتە نیشتەجێن و بەشێکیان سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن کە ئەنقەرە داوایان دەکات.

بە بۆچوونی کەرەم سەعید پسپۆڕی میسری تایبەتمەند لە کاروباری تورکیا لە سەنتەری توێژینەوەی ئەلئەحرام، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ناوخۆدا ئەم پرسە بەکاردەهێنێت، چونکە وڵاتەکەی لە مانگی ئایاری داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام دەدات، بەمجۆرە دەرکەوتنی دژایەتی تورکیا بۆ قبوڵکردنی ئەندامێتی سوێد، ئەنقەرە وەک زلهێزێکی گەورەی نێودەوڵەتی لە ناتۆ نیشان دەدات کە توانای سەپاندنی مەرجی هەیە بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا و بەم شێوەیە بەشداری دەکات لە باشترکردنی رەوتی هەڵبژاردنەکانی پارتی داد و گەشەپێدان.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆکاری توندی لەگەڵ سوید و ڕووکردنە فینلاند، ئەو شرۆڤەکارە لە کاروباری تورکیا ڕوونیکردەوە؛

-قەیرانی نێوان هەردوولا ئاڵۆزە و ڕەگ و ڕیشەی قووڵە، بەو پێیەی داواکاریی تورکیا هەبوو بۆ ڕادەستکردنی هەندێک لە کەسایەتییە کوردیەکان، بەڵام سوێد تەنها ژمارەیەکی زۆر کەمی ڕادەستکرد و بانگەشەی ئەوە دەکات کە یاساکانی وڵات ڕێگری لەو هەنگاوە دەکەن.

-تورکیا داوای لە سوید کرد یاساکانی پەیوەست بە ڕادەستکردنەوەی داواکراوان بە وڵاتانی دیکە هەمووار بکاتەوە، بەڵام ستۆکهۆڵم ڕەتیکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بابەتە نادەستوورییە.

-لە لایەن سویدەوە پشتیوانی دارایی و سەربازی هەیە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرکردەکانی کورد کە تورکیا ئەمە ڕەتدەکاتەوە.

-دوای ئەوەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی کانیاوی ئاشتی لە باکوری سووریا ٢٠١٩ دەستپێکرد، سوێد بە توندی ئیدانەی کرد و دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو و کەرەستەی سەربازی بۆ تورکیا قەدەغە کرد.

قەرز و قیست و بەهـــــای دۆلار
پێشت قەرز و قیست و بەهـــــای دۆلار
بەڕێوەبەرێتییەكی پەروەردە بەهۆی بەفر بارینەوە كاتی دەوامی گۆڕی
دواتر بەڕێوەبەرێتییەكی پەروەردە بەهۆی بەفر بارینەوە كاتی دەوامی گۆڕی
ەیوەندیدار