عێراق، هێلكە و شیر و مریشك و ئاردی سفر بە هەرزان دەخاتە بازاڕەوە


وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردنی فرۆشتنی خۆراکی بە نرخێکی کێبڕکێ لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، کە سەبەتەی خۆراک بۆ سێ مانگی داهاتوو بۆ هەژاران مسۆگەر کراوە.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆنامەوانیدا ڕایگەیاند، “فرۆشتنی خۆراک بە نرخێکی کێبڕکێکار لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەک دەستیپێکردووە و کاروانە بارکراوەکان بە هێلکە، شیر، مریشک و ئاردی لە بەغدا و پارێزگاکان بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەی بە نرخێکی کێبڕکێ بیانخەنە بازاڕەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بنكەكانی فرۆشتن سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە، بە هەزاران تۆن بە نرخێکی کەمکراوە دەفرۆشرێتە هاوووڵاتیان و ئامانج لەم هەڵمەتانە دابینکردنی بەرهەم و پاڵپشتیکردنی هەژاران، نەک ڕکابەریکردنی خاوەن دوکانەکان”.

وەزیری بازرگانی دووپاتی کردەوە، کە “لە هەر یەک لە کەرخ و ڕوسافە چوار شوێنی فرۆشتن هەیە و باشترین جۆرەکانی گەنم دەكرێتە ئاردی سفر بۆ پاڵپشتیکردنی هەژاران و هاوسەنگکردنی بازاڕەکان دەخرێتە بازاڕەوە”.

سەبارەت بە سەبەتەی خۆراک بۆ هەژاران، وتی، “سەبەتەی خۆراک بۆ سێ مانگی داهاتوو بۆ هەژاران مسۆگەر کراوە”، دەشڵێت: “پلانی مانگی ڕەمەزان دابەشکردنی گۆشت و ماسی و خواردنی دیکە لەخۆدەگرێت”.

جەختیشی كردەوە، “ئامانج لە هەڵمەتەکەمان بەرەنگاربوونەوەی پڕۆسەی قۆرخکاری و گرانی نرخەکانە، کە بەهۆی بازرگانانی قرۆخكارەوە دروست بووە”.

بانكی ناوەندی نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاری لە هەفتەیەكدا فرۆشتووە
پێشت بانكی ناوەندی نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاری لە هەفتەیەكدا فرۆشتووە
بەڕازیل؛ لە باخچەیەکی ئاژەڵان ئایسکرێم دەدرێتە ئاژەڵەکان
دواتر بەڕازیل؛ لە باخچەیەکی ئاژەڵان ئایسکرێم دەدرێتە ئاژەڵەکان
پەیوەندیدار