بەڕازیل؛ لە باخچەیەکی ئاژەڵان ئایسکرێم دەدرێتە ئاژەڵەکان


بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ پلەکانی گەرما، باخچەیەکی ئاژەڵان ئایسکرێم بە تامی خوێن و گۆشتی ئاژەڵان پێشکەش بە ئاژەڵەکانی نێو باخچەکان دەکات.

 

لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل لەم دواییانەدا پلەکانی گەرما لە هەندێک ڕۆژدا دەگەیشتە پەنجا پلەی سەدی، ئەمەش بیرۆکەی ئەوەی هێنایە ئارا، کە شارەزایان کارێکی نایاب و لەپیشتردا نەکراو بۆ باخچەی ئاژەڵانی شارەکە ئەنجام بدەن، وەک بژاردەیەکی “سەیر” بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی شارەکە پەنایان بردە بەر پێشکەشکردنی تامی “ئایسکرێم” بە گۆشتی مریشک و گۆشتی وردکراوی هەندێک ئاأەڵی دیکە و خوێنی مانگا.

 

مارینا مۆراس، زانای بایۆلۆجی لە باخچەی ئاژەڵانی ڕیۆ دی جانیرۆ لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم دەستپێشخەرییە، وتی “ئەمە بەشێکە لە بەرنامەی خۆشگوزەرانی بۆ ئاژەڵەکانمان، لەلایەکی دیکە ویستمان شتێکی جیاواز پێشکەش بکەین”.

 

مۆراس ئاماژەی بەوەشکردووە، ” جیا لە تامی گۆشت و خوێن ئایسکرێمی گیایی و میوەییش پێشکەش بەو ئاژەڵانە دەکەین کە ڕووەک خۆرن.

عێراق، هێلكە و شیر و مریشك و ئاردی سفر بە هەرزان دەخاتە بازاڕەوە
پێشت عێراق، هێلكە و شیر و مریشك و ئاردی سفر بە هەرزان دەخاتە بازاڕەوە
قەرز و قیست و بەهـــــای دۆلار
دواتر قەرز و قیست و بەهـــــای دۆلار
پەیوەندیدار