بانكی ناوەندی نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاری لە هەفتەیەكدا فرۆشتووە


 

بانكی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی 400 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زۆر كەمی فرۆشتنی دراوەكە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دادەنرێت بەراورد بە چەند مانگێك لەمەوبەر كە فرۆشتنی هەفتانە زیاتر لە ملیارێك دۆلاری تێدەپەڕاند.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 395 ملیۆن و 86 هەزار و 279 دۆلار لەلایەن بانكەكەوە فرۆشراوە، تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش 79 ملیۆن و 13 هەزار و 655 دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی 9.2% دابەزیوە.

لە ئامارەكانی بانكی ناوەندیدا دەردەكەوێت كە فرۆشتنی زۆرترین بڕە دۆلار لە ڕۆژی چوار‌ شەممەی ڕابردوودا بووە و 105 ملیۆن و 115 هەزار و 216 دۆلار بووە، كەمترین فرۆشتنیش لە یەك شەممەی ڕابردوودا بوو كە 63 ملیۆن و 335 هەزار و 80 دۆلار بووە.
زۆربەی فرۆشتنەكان وەك لە ئامارەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، لە شێوەی فرۆشتنی كاشدا بوون، هەر دۆلارێكیش لەلایەن بانكەكەوە بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ماوەیەكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 170 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕاند.

 

لە سلێمانی 4.5 تۆن نەبكی خراپبوو لەناودەبرێت
پێشت لە سلێمانی 4.5 تۆن نەبكی خراپبوو لەناودەبرێت
عێراق، هێلكە و شیر و مریشك و ئاردی سفر بە هەرزان دەخاتە بازاڕەوە
دواتر عێراق، هێلكە و شیر و مریشك و ئاردی سفر بە هەرزان دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەندیدار