زیانەكانی زۆر تێكردنی هەوا لە تایەكانی ئۆتۆمبێل



هەروەكو چۆن كەمی هەوال لە تایەكان زیانی هەیە بۆ تایەكان و كاتی لێخوڕینیش، بەهەمان شێوە زۆری هەوا لەناو تایەكان چەند زیانێكی هەیە.

1- زیانێکی زۆر بە سیستەمی هەڵپەساردنی ئۆتۆمبێل و سەنتەری جێگیرکردن لەسەر شانسی ئۆتۆمبێلەکە دەگەیەنێ، بەتایبەتی ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە کۆن بێت و ژەنگ و تەقیوی هەبێت.

2- درێژکردنەوەی مەودای وەستان لەکاتی ئیستۆپ گرتن، کە ئەمەش لە خێراییە زۆرەکاندا مەترسیدارە.

3- ئاستی نزمی سەقامگیری ئۆتۆمبێل لە خێراییە بەرزەکان و پێچ كردنەوەدا.

4- داخووران و ڕزینی تایەكان لە ناوەڕاستەوە، ئەمەش تەمەنی تایەكان کەم دەکاتەوە.

5- بیستنی دەنگی لێدان و لەرزین لە ئۆتۆمبێلدا لە شوێنی لێدان و چاڵەکاندا، ئەمەش ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ سەرنشینەکان دروست دەكات.

پلانی قەتەر بۆ بەدەستهێنانی داهات دوای مۆندیال چییە؟
پێشت پلانی قەتەر بۆ بەدەستهێنانی داهات دوای مۆندیال چییە؟
وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار بۆ دامەزراندنی مامۆستایان ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار بۆ دامەزراندنی مامۆستایان ڕادەگەیەنێت