وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار بۆ دامەزراندنی مامۆستایان ڕادەگەیەنێت



بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە قۆناغ هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامن و لە ئێستادا ئەنجوومەنی وەزیران لە بیركردنەوە و دیراسەكردنی ئەو پرسەدان.

د. سەیوان فەرەج، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، هەوڵ دەدرێت بە قۆناغ مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە بیركردنەوە و دیراسەكردنی ئەو پرسەدان، كە لەڕووی دارایییەوە چەندی پێویستە و پارەی پێویست هەیە بۆ دامەزراندن و هەر جارێك چەند مامۆستا دابمەزرێن.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەت هەموو كارەكانی بە سیستەمی (ئی پەروەردە) دەڕوات و ناوی هەموو مامۆستایانی تێدایە و سیڤییەكەی بەتەواوی بەردەستە بە وانەبێژانیشەوە، كە ئەمەش ئاسانكارییەكی زۆر باش دەكات لە پرسی دامەزراندنی مامۆستایان.

ئەو بەرپرسەی پەروەردە بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی باسی لەوەشكردووە، لە هەرێمی كوردستان بە هەموو ناوچەكانەوە دەورووبەری 31 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە، كە لە خوێندنگەكان وانە دەڵێنەوە.

زیانەكانی زۆر تێكردنی هەوا لە تایەكانی ئۆتۆمبێل
پێشت زیانەكانی زۆر تێكردنی هەوا لە تایەكانی ئۆتۆمبێل
كاتی هەرزان كردنی كارتی مۆبایل دیاریكرا
دواتر كاتی هەرزان كردنی كارتی مۆبایل دیاریكرا