“عێراق لەگەڵ ئەمریكا ڕێكدەكەوێت و بەهای دۆلار ئاسایی دەبێتەوە”



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای دەكات، كە شاندێكی باڵا دەچێتە بەغدا و لەگەڵ واشنتۆن ڕێكدەكەون لەبارەی بەهای دۆلار و دەشڵێت: “سنوورێک بۆ کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار دادەنێین”.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا هەوڵدەدات لەگەڵ واشنتۆن ڕێکبکەوێت لەبارەی دابەزینی بەهای دینار بەرامبە دۆلار و بۆ ئەو مەبەستەش 7ـی ئەم مانگە شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیران بە بەشداریی نوێنەرانی باڵای کەرتی دارایی و بانکیی عێراق سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لەوانەش ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دانوستاندن لەسەر بنەمای چوارچێوەی ستراتیجیی نێوانیان لەسەر چەند “میکانزمێک” دەکەن” بۆ پێکەوە کارکردن لە کەرتەکانی دارایی و بانکییدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت: “ئامانجی حکومەتی عێراق لەم سەردانە دانانی سنوورێکە بۆ کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی کۆنتڕۆڵنەکراوی ئاڵۆگۆڕی بەهای دۆلار لە بازاڕی گشتیدا لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.”

جەختیشی كردەوە، هەر ڕێککەوتنێک لە سەردانی شاندی عێراقییەوە لە واشنتۆن بەدەستبێت، تەنیا کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار لە بازاڕی گشتیدا دەبێت و هیچ گۆڕانێک لەو بەهایەدا دروست ناکات، کە بانکی ناوەندی دیاری كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن گفتوگۆیان كرد لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پرسی ئابووری و وزە.

بەهای ئاڵتون نزیكەی 100 دۆلار دابەزی
پێشت بەهای ئاڵتون نزیكەی 100 دۆلار دابەزی
شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار