شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “بەفر بارین زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵیدا سبەی شەممە ٤-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، سەرەتا شەپۆلەكە لەسنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات بۆ کاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە درێژ ئەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکان بەکاریگەری جیاواز و زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین ئەبێت.

وتیشی، “خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ تا ٢٥ کم/ كاتژمێر لە ئاِراستەی باشوری ڕۆژھەڵاتەوە، پلەکانی گەرما لەکاتی ڕۆژدا بەجێگیری ئەمێنێتەوە “.

ڕوونیشی كردەوە، سبەی شەو لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلەدا و ھاتنی بارستە ھەوای سارد ئەگەر ھەیە بەفر بارین سەنتەری ئەم ناوچانە بگرێتەوە (باتیفا ، بامەرنێ ، چەمانکێ ، ئامێدی ، دێرەلولک ، سەرسەنگ ، بارزان ، سیدەکان ، مێرگەسوور ، پێنجوێن ، بەرزنجە ، چوارتا ) هەروەها لەسەنتەری ئەم ناوچانەشدا بەتێکەڵی بەفر و باران ئەبێت (شیلادزێ ، ئاکرێ ، سۆران ، خەلیفان ، ڕەواندز ، سلێمانی ).

“عێراق لەگەڵ ئەمریكا ڕێكدەكەوێت و بەهای دۆلار ئاسایی دەبێتەوە”
پێشت “عێراق لەگەڵ ئەمریكا ڕێكدەكەوێت و بەهای دۆلار ئاسایی دەبێتەوە”
سەرجەم ئەفسەر و پۆلیسی سەرپەرشتیاری بەنزینخانەكان دوورخرانەوە
دواتر سەرجەم ئەفسەر و پۆلیسی سەرپەرشتیاری بەنزینخانەكان دوورخرانەوە
ەیوەندیدار