سەرجەم ئەفسەر و پۆلیسی سەرپەرشتیاری بەنزینخانەكان دوورخرانەوە



بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دابەشكردنی بەنزین و ڕێگری لە كاری سەرپێچی، سەرجەم ئەفسەر و پۆلیسی سەرپەرشتیاری بەنزینخانەكان لە كەركوك و نەینەوا دوورخرانەوە.

عەمید ئازاد محەمەد جوامێر، فەرماندەی لیوای یەكی پۆلیسی وزە و نەوت لەکەرکوک و نەینەوا، بەکەناڵی کەرکوکی ڕاگەیاند، سەرجەم ئەو پۆلیس و ئەفسەرانەی لەماوەی ڕابردوو سەرپەرشتی بەنزینخانەکانی شاری کەرکوکیان دەکرد لەکارەکانیان دوورخرانەوە، کە ژمارەیان 60 پۆلیس و دوو ئەفسەرە و پۆلیسی دیکە لەجێگەیان دانران.

ڕاشیگەیاند، لەبەرنامەیاندایە پۆلیس و ئەفسەرانی بەنزینخانەکانی دوبز و پردێ-ش بگۆڕن و بەردەوامیش چاودێری دۆخەکە دەکەن.

وتیشی، “ئۆتۆمبێلی یەك تەنكی محەوەر بێت، یان کۆبۆنی لەگەڵ نەبێت و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکه هاوتا نەبێت شۆفێرەکە دەستگیر دەكرێت و هەر کەسێكیش ئۆتۆمبێلەکەی بەناوی خۆیەوە نەبێت بۆی نییە بەنزین وەربگرێت، تەنها ئەو كەسانە دەتوانن بەنزین وەربگرن، كه ئۆتۆمبێلی باوك یان برایان بێت”.

 

شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
كێشەی وێستگەی قولەرەیسی لە سلێمانی چارەسەركرا
دواتر كێشەی وێستگەی قولەرەیسی لە سلێمانی چارەسەركرا
ەیوەندیدار