كێشەی وێستگەی قولەرەیسی لە سلێمانی چارەسەركرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەی وێستگەی قولەرەیسی چارەسەر كراوە و ئێستا محاویلەكە گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی.

ئەندازیار، حەكیم مەولود، لێپرسراوی بەشی محاویلات و كێبلات لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 3/2/2023 تیمەكانی بەشی محاویلات كاتژمێر ٨ی بەیانی دەستیان كرد بە پشكنینی محاویلەی (132/33/11kV)ی ویسگەی قولەرەیسی، پاشان سەرجەم كیبلەكانی جیهەتی33/kv /11 بە تێست ڤان تێست كرا.

وتیشی، “كارەكان بەسەركەوتوویی كۆتایی هات و ئێستا محاویلەكە گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی”.

ڕوونیشی كردەوە، ماوەی 3 ڕۆزە تیمەكان كاری تیدا دەكەن، بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و گەڕانەوەی وێستگەكە بۆ باری ئاسایی خۆی.

سەرجەم ئەفسەر و پۆلیسی سەرپەرشتیاری بەنزینخانەكان دوورخرانەوە
پێشت سەرجەم ئەفسەر و پۆلیسی سەرپەرشتیاری بەنزینخانەكان دوورخرانەوە
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار