نرخی دۆلار دابەزی



لەگەڵ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی عێراق و ئەمریكا لەسەر پرسی دۆلار و وزە لە توركیا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و عێراق، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین كردووە و هاووڵاتیان گەشبینن بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەمڕۆی نێوان جۆ بایدن و محەمەد شیاع سودانی، تاوەكو زیاتر نرخی دۆلار دابەزێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا بەهای 100 دۆلار بۆ 171 هەزار دینار دابەزیوە، لەكاتێكدا دوێنێ‌ گەیشتە 174 هەزار و 500 دینار.

ئەمڕۆ جۆ بایدن و محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پرسی وزە و ئابووری نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ‌ كرد و بایدن پێشوازی ڕایگەیاندووە، پێشوازی لە هاتنی شاندی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی فوئاد حسێن دەكات بۆ واشنتۆن بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ لە ئەستەنبوڵ شاندی عێراق لەگەڵ بانكی فیدڕاڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆبوونەوە و ئەمڕۆ كۆبوونەكانیان بەردەوام دەبێت.

كێشەی وێستگەی قولەرەیسی لە سلێمانی چارەسەركرا
پێشت كێشەی وێستگەی قولەرەیسی لە سلێمانی چارەسەركرا
غامدی: پەچە نەریتێكی بۆ ماوەییە و لە ئیسلامدا نییە
دواتر غامدی: پەچە نەریتێكی بۆ ماوەییە و لە ئیسلامدا نییە
ەیوەندیدار