غامدی: پەچە نەریتێكی بۆ ماوەییە و لە ئیسلامدا نییە



بەرپرسێكی باڵای سعودیە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە شێوازی باڵاپۆشی “حیجاب” و داپۆشینی دەمووچاوی ژنان “پەچە” بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: ” پەچە نەریتێكی بۆ ماوەییە و لە ئیسلامدا نییە و نە فەرزە و نە سوننەت”.

ئەحمەد غامدی، بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری دەستەی فەرمانكردن بە چاكە و ڕێگریكردن لە خراپەی سعودیە لە چەند تویتێكدا لە تویتەر دەڵێت: ” پەچە نەریتێكی بۆماوەییە و لە ئاییندا نییە. دەرخستنی دەست و دەمووچاو لەلایەن ژنانەوە حەرام نییە.”

دەشڵێت: “فەرمان بە هەموو ژنان نەكراوە حیجاب بكەن، بەڵكو ئەوە بۆ دایكانی ئیمانداران (هاوژینانی پێغەمبەر محەممەد د.خ)ە. ژنان بەگشتی فەرمانیان پێكراوە جلوبەرگێك لەبەربكەن سەریان داپۆشێت لەگەڵ قژ و مل و شانیان. ئەوان هەروەها نابێت جوانییان دەربخەن، تەنیا ئەوانە نەبێت كە دەردەكەون وەكو دەمووچاو و هەردوو دەست و قاچ.”

 

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
بایدن و سودانی بە تەلەفۆن ڕێككەوتن
دواتر بایدن و سودانی بە تەلەفۆن ڕێككەوتن
ەیوەندیدار