نرخی ئەمپێرى مۆلیدە بۆ مانگی یەك دیاری كرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاری دەكات و ئاشكرای دەكات، كە بەتێكڕا نزیكەی 250 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە بە هاووڵاتیان دراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی یـەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە لە سەنتەری شارۆچكەی سۆران و شارەدێی دیانا بۆ مانگی (1) لە نیوان (14 هەزار بۆ 14 هەزار و 500) دینار دیاری کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، مۆلیدەكانیش بەتێكڕای (247 بۆ 256) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەکاتی سەرپیچی ئاگاداری لیژنەکەمان بکەنەوە بەم ژمارە تەلەفۆنی (07518524399) یان لەڕێگەی پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ناو شاری سلێمانی نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە بە نزیكەی 20 هەزار دینار داری كراوە بۆ مانگی ڕابردوو، ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتیانی لێ‌ كەوتۆتەوە، كە هۆكارەكەشی بۆ كەمی كارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە.

بایدن و سودانی بە تەلەفۆن ڕێككەوتن
پێشت بایدن و سودانی بە تەلەفۆن ڕێككەوتن
ئەمریكا مووشەكی زیرەك ڕەوانەی ئۆكراین دەكات
دواتر ئەمریكا مووشەكی زیرەك ڕەوانەی ئۆكراین دەكات
ەیوەندیدار