ئەمریكا مووشەكی زیرەك ڕەوانەی ئۆكراین دەكات



 

ئەمریكا پاكێجێكی دیكەی هاوكاری سەربازی بە بەهای 2 پۆینت 2 ملیار دۆلار بۆ ئۆكراین ڕادەگەیەنێت.

پاكێجەكەی ئەمریكا مووشەكی دوورمەودای زیرەكی لەخۆگرتووە، بەپێی سەرچاوەكان مووشەكەكە یارمەتیدەردەبێت بۆ سووپای ئۆكراین و زۆر بە وردی دەتوانێت ئامانجەكەی بپێكێت.

ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمریكا پاكێجێكی دیكەی هاوكاری سەربازی بە بەهای 2 پۆینت 2 ملیار دۆلار بۆ ئۆكرانیا ڕابگەیەنێت و لە پاكێجەكەش مووشەكی دوورمەودای زیرەكی لەخۆگرتووە.

ڕۆژنامەكە دەڵێت مووشەكەكە توانای بڕینی 94 میلی هەیە و دەتوانرێت لە چەندین سەكۆی جیاوازی هاوێشتنی مووشەكەوە ئاڕاستەبكرێت، لەوانەش سیستمی مووشەكهاوێژی هایمارس.

باس لە ئەوەش كراوە، مووشەكەكە یارمەتیدەردەبێت بۆ سووپای ئۆكراین و زۆر بە وردی دەتوانێت ئامانجەكەی بپێكێت.

نرخی ئەمپێرى مۆلیدە بۆ مانگی یەك دیاری كرا
پێشت نرخی ئەمپێرى مۆلیدە بۆ مانگی یەك دیاری كرا
كەسێك كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی خەڵكی كردبوو دەستگیركرا
دواتر كەسێك كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی خەڵكی كردبوو دەستگیركرا
ەیوەندیدار