كەسێك كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی خەڵكی كردبوو دەستگیركرا



بەهۆی ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە چەند كەسێكی خەڵەتاندبوو و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردبوون، تۆمەتبارێك لە هەولێر دەستگیركرا.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەزای خەبات، بنكەی پۆلیسی (سێبیران) تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م. م. ج) دەستگیر كرد، كە پێشتر لە بنكەی پۆلیسی ئازادیی هەولێر بەپێی ماددەی (2) ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

باس لە ئەوەش كراوە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە خەڵكی هەڵخەڵەتاندبوو و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لێ دەكردن، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركرا.

ئەمریكا مووشەكی زیرەك ڕەوانەی ئۆكراین دەكات
پێشت ئەمریكا مووشەكی زیرەك ڕەوانەی ئۆكراین دەكات
تەرمی هەشت كۆچبەر لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
دواتر تەرمی هەشت كۆچبەر لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
ەیوەندیدار