ئاگاداربە چەتاڵكردنی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە!



ئەو ئۆتۆمبێلانەی، كە مۆدێلیان بەرزە و سەرووی 2014-ن، لەئەگەری چەتاڵكردنی پاتریەكەیان مەترسی سووتانی عەقڵیان لێدەكرێت، بۆیە پیوستە ئاگادار بێت چۆن چەتاڵ دەكرێت.

شێوازی چەتاڵكردنی پاتری ئۆتۆمبێل:
1- دەستیشانكردنی گەرم (+) و ساردی (-) هەردوو پاتریەكە، بەڵام باشتروایە سەرەتا خەتی ساردی ببەستی ئینجا خەتی گەرمی.
2- ئەو ئۆتۆمبیلەی چەتاڵی پێدەكەیت باشتر وایە ئیشبكات و لایتیشی هەڵبكەیت.
3- پاشان لانیكەم دوو خولەك ئۆتۆمبێلەكە، كە پاترییەكەی مردووە، كاری پێبكرێت.
4- ئەگەر كاریكرد چەتاڵەكان لێبكەوە، بەڵام باشتر وایە سەرەتا خەتی گەرم لاببەیت ئینجا خەتی سارد.

هەندێك ئۆتۆمبێل پاترییان لەناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەیە، واتە لەسندوق یان ژێر كورسی سەكن، زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەناو بۆنید شوێنی تایبەتی بۆ كراوە بۆ چەتاڵكردن و پێویست ناكات ڕاستەوخۆ پاتریەكە چەتاڵ بكەیت.

عێراق بەشێكی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
پێشت عێراق بەشێكی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
بڕیاری پێدانی دۆلار بە هەرزان بۆ گەشتكردن بۆ 13 وڵات ناگرێتەوە
دواتر بڕیاری پێدانی دۆلار بە هەرزان بۆ گەشتكردن بۆ 13 وڵات ناگرێتەوە
ەیوەندیدار