بڕیاری پێدانی دۆلار بە هەرزان بۆ گەشتكردن بۆ 13 وڵات ناگرێتەوە



بانكی ناوەندی عێراق ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوكردەوە، كە هەر هاووڵاتیەك گەشت بۆ ئەو وڵاتانە بكات بڕیاری پێدانی دۆلار بە نرخی ١٤٧ هەزار دینار نایانگرێتەوە.

بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عیراق، فرۆشتنی دۆلار لەنێو فرۆكەخانەكان بەگەشتیاران، كە بڕەكەی ٥ هەزار دۆلارە و بەنرخی ١٤٧ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێك پێویستی بەوە هەیە، كەسی گەشتیار خاوەنی پاسپۆرت و ڤیزا و ناسنامە بێت.

هاوكات ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو گشتیارانەی كە بەرەو وڵاتانی وەك ( ئێران، سوریا، نێجیریا، ئەفغانستان، ئازەربیجان، لیبیا، بلاروسیا، لوبنان، ئۆكرانیا، چین، ڕوسیا، كۆریای باكوور و یەمەن) دەچن، ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی نایانگرێتەوە.

ئاگاداربە چەتاڵكردنی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە!
پێشت ئاگاداربە چەتاڵكردنی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە!
داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق دەگاتە نزیكەی 8 ملیار دۆلار
دواتر داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق دەگاتە نزیكەی 8 ملیار دۆلار
ەیوەندیدار