عێراق بەشێكی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دادەمەزرێنێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای ناوی سێ‌ یەكەمی سەر ئاستی كۆلێژ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات، كە خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان بۆ دامەزراندن و ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: “لەسەر میلاكی حكوومەتی فیدڕاڵ دادەمەزرێن”.

بەپێی نووسراوێك، وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی كوردستان داوای لە گشت زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان كردووە ناوی سێ یەكەمەكانی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانیان بۆ ڕەوانە بكرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەیان لەو زانكۆ و پەیمانگایانەی لێی دەرچوون.

د. نەھلە قادر ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، “بڕیارە لەسەر ئاستی عێراق سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێن و ئەو دامەزراندنەی عێراق یەكەمەكانی ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.”

ڕاشیگەیاندووە، “ھەر دامەزراندنێك بۆ دەرچووانی عێراق ھەبێت، ئەوە ئەركی حكوومەتی عێراقە پشكی ھەرێمی كوردستانیش دیاری بكات و دەرچووانی ھەرێم و ناوچە كوردستانییەكانیش لێی سوودمەند بن، پێشتر بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەرچووی یەكەمەكان دراوە.”

باشترین ئەو خۆراكانەی بۆ گەشەی باڵای منداڵ پێویستن
پێشت باشترین ئەو خۆراكانەی بۆ گەشەی باڵای منداڵ پێویستن
ئاگاداربە چەتاڵكردنی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە!
دواتر ئاگاداربە چەتاڵكردنی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە!
پەیوەندیدار