باشترین ئەو خۆراكانەی بۆ گەشەی باڵای منداڵ پێویستن



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە بۆ ماوەیی ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە دیاركردنی باڵای مرۆڤ، بەڵام شێوازی خۆراكی تەندروست كاریگەری گرنكی لەگەشەكردنی باڵا لە منداڵ و مێردمنداڵاندا هەیە.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، شێوازی خۆراكی تەندروست كاریگەری گرنكی هەیە لە گەشەكردنی باڵا لە منداڵ و مێردمنداڵان دا ، بێگومان هۆكاری بۆماوەیی ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە دیاركردنی باڵای مرۆڤ، بەڵام بەدخۆراكی و كەمی پڕۆتین و ڤیتامین و كانزاكان دەبێتە هۆی كورتی باڵا و وەستاندنی گەشە.

ئەو خۆراكانەی یارمەتی گەشەی باڵا دەدەن:
۱ ـــ توور .
۲ ـــ سپێناخ و بڕوكلی.
۳ ـــ شیر و ماست و پەنیر.
٤ ـــ ماسی : بە تایبەت ماسی سەلموون و توونە.
٥ ـــ مریشك و گووشتی سووری بێ چەوری و بەز.
٦ ـــ شۆڤان یان ئاردی شۆڤان ؛ هەروەها ئاردی بۆر و برنجی بۆر و گەنمەشامی .
۷ ـــ میوە : بە تایبەت مۆز ، قۆخ ، مانگۆ ، ئەنەناس، گێزەر ، قەیسی ، كاڵەك ، كیوی .
۸ ـــ هێلكە .
۹ ـــ سۆیا ، پاقلە ، نیسك ، نۆك ، ماش ، فاسۆلیا.
۱۰ ـــ گوێز ، بادام ، فستق .
ئەو خواردنانەی پێویستە نەخورێن یان كەم بخورێن :
ــــ شەكری سپی و شیرینی.
ــــ ڤاست ڤوود وەك هەمبەرگر و پیتزا.
ــــ خواردنەوە گازیەكان وەك بیبسی و كۆلا و خواردنەوە وزەبەخشەكان.
ــــ جیلی بۆن و چبس.
كۆمەڵێك ڕێنمیایی گرنگ بۆ زیاد كردنی باڵا:
ــــ دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و نووستن بۆ ماوەی پێویست ؛ مناڵان سەروو سێ ساڵ پێویستە ڕۆژانە نزیكی ( ۱۰ ـــ ۱۲ سەعات بخەون ) و مێرد منداڵان پێویستە ڕۆژانە نزیكی ( ۹ ــ ۱۰ سەعات بخەون ) و زۆربەی لە شەودا بێت.
ــــ ئەنجام دانی وەرزش ڕۆژانە؛ دواتر باشترین جۆرەكانی وەرزش بۆ زیاد كردنی باڵا دەخەمە ڕوو.
ــــ چوونە بەر خۆر ڕۆژانە بۆ ماوەی یەك سەعات یا زیاتر لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر.
—- پێشتر بە چەند پۆستێك گرنگترین هۆكارەكانی كورتی باڵا و شێوازی چارەسەركردنیم بڵاو كردتۆتەوە لەم پەیجەدا ئەتوانیت بیخوێنیتەوە.

هاتووچۆی هەولێر تابلۆی خێرایی بۆ كامێراكانی تیژڕەوەی دانا
پێشت هاتووچۆی هەولێر تابلۆی خێرایی بۆ كامێراكانی تیژڕەوەی دانا
عێراق بەشێكی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
دواتر عێراق بەشێكی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
پەیوەندیدار