داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق دەگاتە نزیكەی 8 ملیار دۆلار


داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عیراق دەگاتە نزیكەی 8 ملیار دۆلار، تێكڕای فرۆشتنی بەرمیلێكیش دەگاتە 75.96 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، ئاماری سەرەتایی بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ” ئاماژە بە كۆی گشتی فرۆشتنی نەوتی خاو دەكات لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو كە گەیشتۆتە 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل، داهاتەكەشی گەیشتۆتە 7 ملیار و 690 ملیۆن دۆلار.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە گەیشتۆتە 98 ملیۆن و 460 هەزار و 50 بەرمیل، لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، 2 ملیۆن و 475 هەزار و 515 بەرمیل هەناردەكراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، تێكڕای فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی ڕابردوودا 75.96 دۆلار بووە.

بڕیاری پێدانی دۆلار بە هەرزان بۆ گەشتكردن بۆ 13 وڵات ناگرێتەوە
پێشت بڕیاری پێدانی دۆلار بە هەرزان بۆ گەشتكردن بۆ 13 وڵات ناگرێتەوە
حكومەت نرخی دۆلار لە یاسای بودجەدا كەمدەكاتەوە ؟
دواتر حكومەت نرخی دۆلار لە یاسای بودجەدا كەمدەكاتەوە ؟
پەیوەندیدار