بەهۆی ڕووداوی مینەوە لە سلێمانی هاووڵاتییەك گیانى لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین⁄ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی لە ماڵەكەی خۆیدا بە هۆی تەقینەوەی مینێك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین⁄ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو ٣١-١-٢٠٢٣ لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی هاوڵاتییەكە بەناو “ستار ئەحمەد مەمەند” لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٣ لە ماڵەكەی خۆیدا بە هۆی تەقینەوەی مینێك گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەكان ، ئەو هاووڵاتییە لە ماڵەكەی خۆیدا مینی هەبووە و منداڵەكەی داوای لێكردووە وێنەی منێكی بۆ بكێشێت ، لەو كاتەدا مینەكەی پێدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشكرا دەكرێت
پێشت ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشكرا دەكرێت
80 ملیۆن دۆلاری دیكە لەپارە دزراوەكان گەڕێندرایەوە عیراق
دواتر 80 ملیۆن دۆلاری دیكە لەپارە دزراوەكان گەڕێندرایەوە عیراق
پەیوەندیدار