ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشكرا دەكرێت

  • 364 بینین

 

یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل لە ڕاگەیاندنی ناوی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی وڵاتەكە نزیكدەبێتەوە، تا لەدوای تیتی سەركردایەتی سیلیساو بكات.

تیتی لە پاش ماڵئاوایی كردنی بەڕازیل لە قۆناغی 8ی مۆندیال لەسەردەستی كرواتیا، وازی لە ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەڕازیل هێنا، بەپێی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانیش”لویس ئنریكی ئیسپانی لە ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەڕازیل نزیكبۆتەوە”.

ڕۆژنامە ئیسپانییەكە نوسیویەتی”ئینریكی پاڵێوراوی یەكەم نەبوو بۆ ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەڕازیل، بەڵكو خواستی یەكەم لەسەر پیپ گواردیۆلا و پاشان كارڵۆ ئەنشیلۆتی بوو”.

ئینریكی لە پاش ماڵئاوایی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی 8ی مۆندیال لەسەر دەستی هەڵبژاردەی مەغریب بە پەناڵتی، وازی لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی هێنا.

بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە مووچەی فەرمانبەران نیوەی بەهاكەی لەدەستداوە
پێشتر بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە مووچەی فەرمانبەران نیوەی بەهاكەی لەدەستداوە
بەهۆی ڕووداوی مینەوە لە سلێمانی هاووڵاتییەك گیانى لەدەستدا
دواتر بەهۆی ڕووداوی مینەوە لە سلێمانی هاووڵاتییەك گیانى لەدەستدا
پەیوەندیدار