80 ملیۆن دۆلاری دیكە لەپارە دزراوەكان گەڕێندرایەوە عیراق



دیارنەمانی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە بانكی رافیدەین ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری دیكەی لە پارە دزراوەكان بۆ گەنجینەی دەوڵەت ڕاگەیاند.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە قۆناغی سێیەمی هێنانەوەی ئەمڕۆ چوار شەممە 80 ملیۆن دۆلاری دیكەیان لە پارە دزراوەكان گەڕێندرایەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ناوەڕاستی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە بانكی رافیدەین بڵاوكرایەوە و بەچەند قۆناغێك بڕیاری گەڕاندنەوەی درا ، كە لە وەجبەی یەكەم و دووەمی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكاندا سودانی گەڕاندنەوەی 317 ملیار دیناری راگەیاندبوو، ئەمڕۆش گەڕانەوەی ئەو 80 ملیۆن دۆلارە راگەیەندرا.

بەهۆی ڕووداوی مینەوە لە سلێمانی هاووڵاتییەك گیانى لەدەستدا
پێشت بەهۆی ڕووداوی مینەوە لە سلێمانی هاووڵاتییەك گیانى لەدەستدا
لە سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دۆلار دەركرا
دواتر لە سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دۆلار دەركرا
ەیوەندیدار