سودانی لەبارەی نرخی دۆلار پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات



سەرۆک وەزیرانی عێراق هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە لەبارەی نرخی دۆلار و ڕایدەگەیەنێت، هەر بەرپرسێک چارەسەری کێشەکان نەخاتەڕوو، لە پۆستەكەی دووری دەخەینەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، کە دۆلار هەڵنەگرن، چونكە هێشتا دینار بەهێزترە”.

دەشڵێت: “دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی و بازرگانان و خاوەنكارەكان بە بازرگانی شەرعی ڕادێنین و دۆلاریان بۆ دابین دەكەین”.

سودانی جەختیشی كردەوە، “هەر بەرپرسێک چارەسەر بۆ کێشەیەکی دیاری كراوی هاووڵاتیان نەخاتەڕوو، پێی دەڵێین بڕۆ لە پۆستەكەت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە و نرخی 100 دۆلار گەیشتۆتە نزیكەی 170 هەزار و حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندیش چەندین ڕێكاریان گرتۆتە بەر بۆ دابەزاندنەوەی نرخەكەی، بەلام هێشتا بێ‌ ئاكام بووە.

پاسپۆرتی عیراقی خراپترینە
پێشت پاسپۆرتی عیراقی خراپترینە
ڕێباز حەملان زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە و 400 ملیارەكە دەخاتەڕوو
دواتر ڕێباز حەملان زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە و 400 ملیارەكە دەخاتەڕوو
ەیوەندیدار