مێسی: ئێستا سەربەرزم


لێۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری پاریس سان جێرمان، باس لە یادگارییەكانی بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی قەتەر 2022 دەكات لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و ئەو ساتانە بە باشترین لە كاروانی یاریكردنیدا وەسف دەكات.

مێسی تەمەن 35 ساڵ بۆ بەرنامەی “بیرۆس دی لا كالی” ڕایگەیاند:”لەو دەمەی بووین بە پاڵەوانی مۆندیال، هەموو شتێك بۆ من و ئەوانی تر گۆڕانكاریی بەسەرداهات، ئێستا دەتوانیین سەربەرزبین و بڵێین ئێمە پاڵەوانی جیهانیین، ئەوەی لە كاروانی خۆمدا زۆر خەوم پێوەدەبینی، هاتەدی”.

بە وتەی مێسی:”شەوێك بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆتایی، یەكترمان هاندا و باسی ئەو یاریانەمان كرد كە بەدرێژایی جامی جیهان ئەنجامماندا، نیگەرانی باڵی بەسەرماندا نەكێشا، من بۆخۆم توانیم بە باشی بنوم، بیركردنەوەكانم ئیسراحەتیان كرد”.

بەهۆی گرانفرۆشی دوکانی غازفرۆشێک لە سلێمانی داخرا
پێشت بەهۆی گرانفرۆشی دوکانی غازفرۆشێک لە سلێمانی داخرا
كۆمپانیایەك لە سلێمانی بڕیاریدا نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بشكێنێتەوە
دواتر كۆمپانیایەك لە سلێمانی بڕیاریدا نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بشكێنێتەوە
پەیوەندیدار