بەهۆی گرانفرۆشی دوکانی غازفرۆشێک لە سلێمانی داخرا


قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە دوكانێكی فرۆشتنی غاز لەسەر گرانفرۆشی دادەخەن و سكاڵا لەسەر خاوەنەكەی تۆمار دەكەن.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بەنرخی یاسایی، کە 8 هەزار و 500 دینارە و فرۆشتنی غازی ماڵان بە (13) هەزار دینار، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی غاز فرۆشتن (بێ ناو) لە گەڕەکی توی مەلیک دادەخات.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بەوێنە، بەفربارين هاتووچۆ لە شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان لەگەڕدەخات
پێشت بەوێنە، بەفربارين هاتووچۆ لە شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان لەگەڕدەخات
مێسی: ئێستا سەربەرزم
دواتر مێسی: ئێستا سەربەرزم
پەیوەندیدار