كۆمپانیایەك لە سلێمانی بڕیاریدا نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بشكێنێتەوە


پڕۆژەی مایۆركا سيتی، كە لەلایەن وەبەرهێن (مەریوان حاجی جەمال)ەوە خاوەندارێتی دەكرێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار و بۆ ئاسانكاری بەشداربووانی پڕۆژەكەی بڕیاریدا١٠٠دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار بشكێنێتەوە.

مایۆركا سیتی لە ئاگادارییەكدا بۆ بەشداربووانی یەكەكانی نیشتەجێبوون ئاماژەی بەوەكردووە، “لەپێناو بەرژەوەندی كڕیاران و بە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە، لە مایۆركا سیتی بڕیارمان دا بۆ قیستی مانگانە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە١٥٠ هەزار دینار بشكێنینەوە، بەڵام بەو مەرجەی قیستەكان لە یەکی مانگەوە تا حەوتی مانگ بدرێت، لە ڕێگەی بانكی ئەربیلەوە، لە دوای ئەو بەروارەوە، دۆلار لە كڕیاران وەردەگیرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر بەشداربوویەك لە ئێستادا بیەوێت شووقە له مایۆركا سیتی بكڕێت، بە هەمان شێوە، بە ١٥٠ هەزار دینار بەهای دۆلاری بۆ هەژمار دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، لە هەموو بارودۆخێكدا، بەرژەوەندی و سوودمەندبوونی هاووڵاتیان ئامانجی سەرەكیمانە.

زریان سەڵاحەدین، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردنی کۆمپانیای مایۆرکا، لە لێدوانێکدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەم بڕیارەیان لە پێناو بەرژەوەندی بەشداربووەکانیاندایە، بە تایبەت کە بەشێکی هاووڵاتیان داهاتیان بە دینارە و ناتوانن بە ئاسانی قیستەکانیان بدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارە تا حەوتی ئەم مانگەیە، لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکەش ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربوان قیستەکانیان داوەتەوە.

 

 

مێسی: ئێستا سەربەرزم
پێشت مێسی: ئێستا سەربەرزم
ناتۆ باس لە سەركەوتنی ڕووسیا دەكات لە ئۆكراینا
دواتر ناتۆ باس لە سەركەوتنی ڕووسیا دەكات لە ئۆكراینا
پەیوەندیدار