بەفر هاتووچۆی لە ڕێگای سیدەكان ئەستەم كرد



قائیمقامی قەزای سیدەكان لە سنووری ناوچەی برادۆست سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، هاتووچۆ بەهۆی بەفرەوە لە ڕێگای سیدەكان- سۆران ئەستەم بووە.

ئیحسان چەلەبی قائیمقامی قەزای سیدەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد “بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی ڕێگەی سۆران – سیدەكان هاتووچۆكردن ئەستەمە، سەرەڕای ڕاماڵینی بەردەوامی بەفر لە لایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگەوبانی سۆرانەوە”.

ڕاشیگەیاند “داواكارین لە شۆفێرانی خۆشەویست بۆ سەلامەتی خۆیان حالەتی زەرور نەبێت، هاتووچۆ بەم ڕێگەیەدا نەكەن”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەهێزی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەفرێكی زۆر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باریوە.

وڵاتێکی ئەوروپی؛ سووتاندنی قورئان تاوانە
پێشت وڵاتێکی ئەوروپی؛ سووتاندنی قورئان تاوانە
عامری و خەزعەلی پشتیوانی لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دەكەن
دواتر عامری و خەزعەلی پشتیوانی لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دەكەن
ەیوەندیدار