هاوپەیمانان بۆ مەسعود بارزانی: خوازیارن پێشمەرگە بەنەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێزی پێشمەرگەی كوردستان قوربانیەكی زۆری داوە، بەڵام دواجار هەمیشە لەخەبات و تێكۆشانیدا سەركەوتنی بەدەست هێناوە، چونكە خاوەنی ئیرادەی خۆی و بەدوای دۆزێكی ڕەوا بووە و پێویستە ئەوە هەر بەردەوام بێت.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 30ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەكفارلێن، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە، كە تیرۆر مەترسییەكی بەردەوامە و هەتا ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و هزری توندڕۆیی پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و وڵاتانی ناوچەكە لەگەڵ یەكتر لە هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن.

لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود بارزانی سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگیی هاوپەیمانانی كرد لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا و هێماشی بەوەدا كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان قوربانیەكی زۆری داوە بەڵام دواجار هەمیشە لە خەبات و تێكۆشانیدا سەركەوتنی بەدەست هێناوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پێشمەرگە خاوەنی ئیرادەی خۆی و بەدوای دۆزێكی ڕەوا بووە و پێویستە ئەوە بەردەوام بێت و لەمەودواش هێزی پێشمەرگە بە گیانی نیشتیمانپەروەری و ئیرادە و بیروباوەڕەوە پەروەردە بكرێت و بەهێز بكرێت.

هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد و بە هێزێكی تۆكمە و خاوەن ورەی وسف كرد و ئەوەشی ڕاگەیاندووە، كە هاوپەیمانان خوازیاری ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە.

 

 

ئامانجى نهێنی سەردانەكەی سودانی بۆ فەرەنسا ئاشكرابوو
پێشت ئامانجى نهێنی سەردانەكەی سودانی بۆ فەرەنسا ئاشكرابوو
پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان ڕاگیرا
دواتر پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان ڕاگیرا
ەیوەندیدار