وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵات دەبەخشێتە پارێزەرێکی کورد



وەارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەبەخشێتە پارێزەرێکی کورد.

خەڵاتی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ خەڵاتێکە ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەیبەخشێت بە دوو باشترین کەسایەتی لە ئاستی جیهاندا کە جێدەستیان لەبواری بەرگریکردن لە مافی مرۆڤدا دیارە.

ئەو پارێزەرە (بەشدار حەسەن)-ە کە خۆبەخشانە کاری لەسەر(شەهیدانی خۆپیشاندانەکان، شایستەی جوتیاران سەبارەت بە وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لە بەغدا، زیندانیانی بادینان، شیلادزێ) کردووە لە دادگاکانی هەولێر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو پارێزەرەی وەک بەرگریکارێکی دیاری مافەکانی مرۆڤ ناوبردوە و بۆ ئەمساڵیش لە نێو ٦٠٠ کەسدا کە لەلایەن باڵیۆز و کونسوڵخانەو نێردە دیپلۆماتییەکانی ئەمریکاوە سیڤیان نێردراوە بۆ وەزارەتەکە تەنها دوو کەس هەڵبژێردراون کە یەکێکیان ئەو پارێزەرە کوردەیە.

خەڵاتەکە رۆژی ١ی شوباتی ئەمساڵ لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یان جێگرەکەی پێشکەش دەکرێت.

بە ئەمنی کردن و بازرگانیکردن بە مۆڵەتی شۆفێرییەوە!
پێشت بە ئەمنی کردن و بازرگانیکردن بە مۆڵەتی شۆفێرییەوە!
قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە راوێژی ئەمریكایە تا ببینە خاوەنی هێزێكی رێكخراوتر
دواتر قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە راوێژی ئەمریكایە تا ببینە خاوەنی هێزێكی رێكخراوتر
ەیوەندیدار