قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە راوێژی ئەمریكایە تا ببینە خاوەنی هێزێكی رێكخراوتر



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هەنگاوەكانی چاكسازیكردن لە سلكی پێشمەرگەو دووبارە داڕشتنەوەی هەیكەلیەتی وەزارەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەفدێكی سەربازی ئەمریكا بەئامادەبوونی جێگری كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە، كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، پێویستمان بە راوێژی ئەوانە تا بتوانین ببینە خاوەنی هێزێكی رێكخراوترو راهێنراوتر.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد كە نابێت هیچ بارودۆخێك كاریگەری لەسەر رێڕەوی چاكسازییەكان هەبێ لەو وەزارەتە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵات دەبەخشێتە پارێزەرێکی کورد
پێشت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵات دەبەخشێتە پارێزەرێکی کورد
حاكم قادر؛ دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دیكەش بین لەدژی گەلی كوردستان بدرێت
دواتر حاكم قادر؛ دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دیكەش بین لەدژی گەلی كوردستان بدرێت
ەیوەندیدار