یاریزانێكی سعودی: ڕاگرتنی مێسی پێویستی بە نزای دایك و باوكە



موعتەز هۆساوی یاريزانی هەڵبژاردەی سعودیە دەڵێت، ڕاگرتنی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین و یەكێك لە باشترین یاریزانانی جیهان، پێویستی بە “نزای دایك و باوكە”.

هۆساوی لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ كەناڵی “ئێس ئێس سی” ڕایگەیاند”ڕاگرتنی مێسی پێویستی بە نزای دایك و باوكە.. خودا و نزای دایك و باوك.. پێویستی بە موعجیزەیە”.

بە وتەی ئەو یاریزانە سعودیە، مێسی یەكێكە لە گەورەترین یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێ‌، تائێستاش وێڕای هەڵكشانی تەمەنی لە لیستی باشترینەكاندایە، تاكە چارەسەر ئەوەیە بەر مشتەكۆڵەی بدەیت”ئەو لە هەموو شتێكدا بەهێزە، پێویستە بەر مشتەكۆڵەی بدەیت و ڕەنگە لەوەش خۆی قوتار بكات”.

وابڕارە هۆساوی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی گروپی سێ‌ لە جامی جیهانی قەتەر 2022، لەدژی ئەرجەنتین و مەكسیك و پۆڵەندا یاریی بكات.

ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیاریكران
پێشت ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیاریكران
ڕەوشی خێرسۆن لەپاش ڕزگاربوونی لە چنگی ڕووسیا
دواتر ڕەوشی خێرسۆن لەپاش ڕزگاربوونی لە چنگی ڕووسیا