ڕەوشی خێرسۆن لەپاش ڕزگاربوونی لە چنگی ڕووسیا



ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكایی،دەڵێت، ئاهەنگەكانی خێرسۆن بوونەتە ترس دڵەڕاوكێی گەورە، بەهۆی

كەمی خۆراك و كارەبا لە شارەكەدا.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ڕۆژنامەكەوە بڵاوكرایەوە” لە خێرسۆن پایتەختی باشوور، قەرەباڵغی و نۆرەگرتن بۆ نان و ئاو، جێگەی سەماكردن و ئاهەنگگێڕانی لە گۆڕەپانە سەرەكییەكاندا گرتۆتەوە، پاش ئەوەی لە سەرەتاوە دیمەنەكان بە ئاهەنگ دەستیان پێكرد لەدوای پاشەكشەكردنی ڕووسەكان و كۆنترۆڵكردنی شارەكە لەلایەن هێزەكانی ئۆكراینا”.

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” نوسیویەتی،” كاتێك ڕووسیا پاشەكشەی بە هێزەكانی كرد لە خێرسۆن، شارەكە بێ‌ كارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییەكانی خۆگەرمكردنەوە و مۆبایل بوو، بەرپرسانی ئۆكراینا هۆشدارییان لە دروستبوونی تەنگژەیەكی مرۆیی دابوو، ئەو كەسانەشیان هاندابوو نەگەڕێنەوە شارەكە كە لەكاتی داگیركردنەكەدا خێرسۆنیان بەجێهێشتبوو”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”ئاڵەنگاری هاوشێوە لە شوێنەكانی تری وڵاتە دەركەوتووە، بەو پێیەی دەركەوتووە كە ستراتیژی ڕووسیا بۆتە وێرانكردنی ژێرخانی مەدەنی لەگەڵ هاتنەبەری وەرزی زستان”.

ڤۆڵۆدمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا دەڵێت”زیاتر لە 10 ملیۆن كەس لە ئۆكراینا بێ‌ كارەبان، كێیڤ و ئۆدێسا و سۆمی لەوڕووەوە زەرەرمەندترینن”.

ڕۆژنامەكە ئاماژە بە دروستبوونی خراپترین ڕەوش دەكات لە خێرسۆن، كە تاكە پایتەختی ئیقلیمی بوو لەلایەن ڕووسەكانەوە لەسەرەتای جەنگەوە لە مانگی شوباتەوە داگیركرابوو.

“وۆڵ ستریت جۆرناڵ” نوسیویەتی”لەگەڵ زۆری نۆرەگرتن و گەڕان بەشوێن پەتاتە و ئاو و نان، لەگەڵ ڕەوشی خراپی شارەكە هێشتا هاووڵاتیان لە خێرسۆن هەست بە دڵنیایی زیاتر دەكەن بەهۆی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ڕووسیا”.

ڕۆژنامە ئە مریكاییەكە، باس لە ناردنی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵاس و ئاگركوژێنەوە و نەفەرهەڵگر دەكات لە ناوچەكانی دەوروبەر و ئاماژە بەو تیمانەش دەكات كە هاوكارن بۆ چاككردنەوەی سیستمەكانی ئاو و غاز و ڕێگەوبانەكان لە خێرسۆن.

 

یاریزانێكی سعودی: ڕاگرتنی مێسی پێویستی بە نزای دایك و باوكە
پێشت یاریزانێكی سعودی: ڕاگرتنی مێسی پێویستی بە نزای دایك و باوكە
حكومەت لە وەرگرتنی پارەیەك لە پێشمەرگە خۆشدەبێت
دواتر حكومەت لە وەرگرتنی پارەیەك لە پێشمەرگە خۆشدەبێت