ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیاریكران


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و 5 كەسی وەك دەستەی كارگێڕی هەڵبژارد.

میدیاكانی پارتی لەزاری سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی حزبەكەوە بڵاویانكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتیدا، ئەندامانی دەستەی كارگێڕی دیاریكران.

لەبارەی ناوی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی پارتی، سەرچاوەكە ڕایگەیاند، ئەندامەكان بریتین لە (فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد و سیداد بارزانی).

لە سەرەتای ئەم مانگەدا كۆنگرەی 14ی پارتی دەستی پێكرد و مەسعود بارزانی وەك سەرۆك و هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی وەك جێگرانی سەرۆك هەڵبژێردران و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران.

دوای هەفتەیەكیش لە كۆنگرە، كۆمیتەی ناوەندی كۆبووەوە و 17 كەسی وەك مەكتەبی سیاسی هەڵبژارد، كە پێكهاتوون، لە: فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمە ، رێبوار یەڵدا، كەمال كەركووكی، زەعیم عەلی، سیداد بارزانی، ھێمن ھەورامی، پشتیوان سادق، ھیوا ئەحمەد مستەفا، سەربەست لەزگین، زاگرۆس فەتاح، نەوزاد هادی، ئامینە زیكری، عەلی حوسێن.

گریانێکی بەکوڵ بۆ مەرگی هاوپۆلەکەی
پێشت گریانێکی بەکوڵ بۆ مەرگی هاوپۆلەکەی
یاریزانێكی سعودی: ڕاگرتنی مێسی پێویستی بە نزای دایك و باوكە
دواتر یاریزانێكی سعودی: ڕاگرتنی مێسی پێویستی بە نزای دایك و باوكە