حاكم قادر؛ دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دیكەش بین لەدژی گەلی كوردستان بدرێت



ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ‏‎پێویستە خاڵی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەكان ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی هەرێمی كورستان بێت، دەشڵێت،”‏‎لە ئێستادا عێراق و هەرێم بە قۆناغێكی بێ متمانەی سیاسیدا تێدەپەڕێت”.

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی بارەگای حزبی شیوعی كوردستانی كردوو لەلایەن د.كاوە مەحمود سكرتێری گشتی پێشوازیان لێكرا و دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و پێشهاتە نوێیەكان گفتوگۆی لەبارەوە كراو چەند پرسێكی دیكە خرانەبەر باسەوە.

‏‎ ڕایگەیاندووە، بەداخەوە لە ئێستادا عێراق و هەرێم بە قۆناغێكی بێ متمانەی سیاسی و دابڕانی لایەنە سیاسیەكاندا تێدەپەڕێت و هێشتا كات ماوە كورد نێو ماڵی خۆی ڕێكبخاتەوە و سەرجەم لایەنەكان بە یەك پاكێج بڕۆنەوە بەغدا بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان.

‏‎ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە یەكێتی هەمیشە جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان سەرجەم لایەنەكان دەكاتەوە و لەسەر پرانسیپی ئاشتی و پێكەوە ژیان بە شێوەیەك پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان هەوێنی بەهێزكردنی گوتار و پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان بێت لە پێناو باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ماف و ئازادییەكان و حوكمڕانیەكی باشتر.

هاوكات ‏‎لەسەردانەكەدا هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەووە، پێویستە خاڵی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەكان ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی هەرێمی كورستان بێت و ئەم قۆناغە پێویستی بە یەكگرتوویی و یەكڕیزی هەیە و ئەگەر یەكگرتوو و یەكڕیز نەبێت، دەبێت چاوەرێی بڕیاری تریش بین لەدژی گەلی كوردستان، بۆیە كارو كاردانەوە و موزایەدە كردن لە دژی یەكتر بێ سودە و زیانی گەورە بە دۆزی گەلەكەمان دەگەیەنێت.

قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە راوێژی ئەمریكایە تا ببینە خاوەنی هێزێكی رێكخراوتر
پێشت قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە راوێژی ئەمریكایە تا ببینە خاوەنی هێزێكی رێكخراوتر
دابەشكردنی “هێلكە و شیر و ئاردی سفر و مریشك” بە نرخی هەرزان دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی “هێلكە و شیر و ئاردی سفر و مریشك” بە نرخی هەرزان دەستپێدەكات
پەیوەندیدار