ڕەگەزنامە لە بەشێكی هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی دوای ساڵی 1997 نەیانتوانیوە بچن بۆ بەغدا و كەركوك بۆ تازەكردنەوەی ڕەگەزنامەكەیان و بەشێوەی كاتی لە سلێمانی بۆیان تازەكراوەتەوە، دەبێت ئەو ڕەگەزنامانە ڕادەست بكەنەوە.

‎ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاووڵاتیانەی ڕە‌گه‌زنامه‌ی‌ بەغدا و شاره‌كانی‌ تری‌ عێراقیان هه‌بووه ‌و له‌ دوای‌ ساڵی‌ 1997 نه‌یانتوانیوە بچن بۆ بەغدا یان كركوك بۆ تازه‌كردنه‌وەیان‌ و ڕەگه‌زنامه‌كه‌یان‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕەگه‌زنامه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ كاتی بۆ نوێ‌ كراوه‌ته‌وه، له‌ ئێستادا ئه‌و ڕە‌گه‌زناما‌نه‌ كاریان پێ ناكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێویسته‌ ئه‌و ڕەگه‌زنامانه‌ ڕادەست بكرێنه‌وه‌ و‌ ڕەگه‌زنامه‌ كۆنه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه،‌ چوونكه‌ پێویستیان پێی‌ ده‌بێت بۆ ده‌رهێنانی‌ كارتی‌ نیشتمانی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنه‌وەی ئەو ڕەگەزنامە كۆنانە سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكەن‌ (به‌شی‌ ڕە‌گه‌زنامه).

كاتی هەرزان كردنی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی هەرزان كردنی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیەنرا
كەناڵێكی عەرەبی: هێرشەكەی شەوی ڕابردووی ئێران لەلایەن ئەمریكا ئەنجامدراوە
دواتر كەناڵێكی عەرەبی: هێرشەكەی شەوی ڕابردووی ئێران لەلایەن ئەمریكا ئەنجامدراوە
ەیوەندیدار