لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس بوونە قوربانی


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك پێنج كەس برینداربوون و تیمی هاتووچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەكشەممە) لە ناحیەی مەیدان رێگای (سەرتەك) ئۆتۆمبێلێكی جۆری( جێب واز) كە بەئاراستەی ناحیەی مەیدان هاتووە كۆنترۆڵی لەدەست داو وەرگەڕا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئۆتۆمبێلەكە شۆفێر و چوار سەرنشینی تێدا بووە لە ئەنجامی ڕوداوەكە برینداربوون، تیمی هاتووچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردوە.

بەرگری شارستانی ڕێنماییەكانی كاتی دروستبوونی لافاو بڵاودەكاتەوە
پێشت بەرگری شارستانی ڕێنماییەكانی كاتی دروستبوونی لافاو بڵاودەكاتەوە
ئەفغانستان؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی سەرماوە ١٧٠ كەسی تێپەڕاند
دواتر ئەفغانستان؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی سەرماوە ١٧٠ كەسی تێپەڕاند
پەیوەندیدار