بەرگری شارستانی ڕێنماییەكانی كاتی دروستبوونی لافاو بڵاودەكاتەوە



بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی دروست بوونی لافاو بە هیچ جۆرێك نزیك چەم و ڕووبار و دۆڵەكان نەكەونەوە، لەبەر ترسی هاتنی لافاوی كتوپڕی بەهێز.

بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕێنماییەكانی دروست بوونی لافاو بڵادەكاتەوە و ڕایگەیاندووە، لەكاتی دروست بوونی لافاو ئەو ماڵانەی كە شوێنیان قوڵە ئاو زیاتر لێی گل دەبێتەوە پێویستە ڕێڕەوی ئاوەكان بەباشی بكەنەوە بۆ ئەوەی توشی مەترسی نەبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پێویستە هەر هاووڵاتیەك سەرە مەنهۆڵی بەردەم ماڵەكەی خۆیی بە باشی پاك بكاتەوە و لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندی بكە بەهـێـڵی خـێرا (١١٥) بێ بەرامبەری بەڕێوەبەرایەتی بەر گری شارستانی ڕاپەڕین ، یان نزیكترین بنكەی بەرگری شارستانی لێ ئاگادار بكەوە.

ڕێنماییەكانی كاتى دروست بوونی لافاو :
* هەركاتێك كەزانیت كەش و هەوا نالەبارە خۆت بەدور بگرە لە سەفەركردن، یان بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت باشترە نەچیتە دەرەوە بەهۆی بارانی بەخوڕ .
* لەكاتی شوفێری كردن ئۆتۆمبێلەكانتان لە قیر لامەدەن ، بەوریایی شوفێری بكەن و خێرایی كەم بكەنەوە تاگیانی هەموولایەك پارێزراو بێت .
* لەوكاتانەی پلەكانی گەرما زۆۆر زنم دەبنەوە تاپلەی بەستن تایەی ئۆتۆمبێلە كانتان زنجیر پۆش بكەن بۆئەوەی نەخلیسكێت.
* لە كاتی بەفر بارین بۆ گەشت و خۆشی سەردانی ناوچو شاخاویە سەختەكان مەكەن چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی گیر خواردنت.
* خۆت وماڵ و منداڵت بەدور بگرە لەو شوێنانەی ئەگەری داڕمانی بەفری لێدەكرێت.
* گوند نشینەكان پێویستە بەر لە هاتنی وەرزی سەرما خانوە گڵە كانیان چاك بكەن بۆ ئەوەی بەرگەی بەفـر و باران بگــرێت.
* داوا لە شوان كارانی خۆشەویست دەكەین بەباشی ئاگاداری خۆیان بن لە هەر حاڵەتێكی لە ناكاوی بارانی بە خوڕ، ڕاستەو خۆ بچنە بەرزایەكان و لە دۆڵە كان ڕامەوەستن لە بەر ترسی لافاوی كتـوپــڕی بەهێــز.

كەناڵێكی عەرەبی: هێرشەكەی شەوی ڕابردووی ئێران لەلایەن ئەمریكا ئەنجامدراوە
پێشت كەناڵێكی عەرەبی: هێرشەكەی شەوی ڕابردووی ئێران لەلایەن ئەمریكا ئەنجامدراوە
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس بوونە قوربانی
دواتر لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار