ئەفغانستان؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی سەرماوە ١٧٠ كەسی تێپەڕاند



وتەبێژی وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری كارەساتە سروشتییەكان لە حكوومەتی كاتی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماوسۆڵەیەی نزیكەی سێ هەفتەیە ئەفغانستانی گرتووەتەوە گیانیان لە دەستداوە ١٧٠ كەسی تێپەڕاند.

شەفیعوڵڵا رەحیمی، وتەبێژی وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری كارەساتە سروشتییەكان لە حكومەتی كاتی تاڵیبان بۆ ئاژانسی “ئانادۆڵو” ڕایگەیاندووە، وڵاتەكەی ساردترین زستانی ساڵانی رابردوو بەڕێ دەكات، پلەكانی گەرما لە شەودا لە كابولی پایتەخت دادەبەزێت بۆ ١٠ پلە ژێر سفری سەدی و لە هەندێك ناوچەشدا بۆ ٣٠ پلەی ژێر سفری سەدی.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا ١٧٠ كەس لە سەرانسەری وڵاتەكەدا بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین حاڵەتیش لە ویلایەتەكانی”غۆر و بەدەخشان، بامیان، پاكتیكا و پاكتیا” تۆماركراوە، ژمارەیەكی زۆر گوندی ناوچەكە دەستگەیشتن پێیان قورسە تا ئێستا توانیویانە هاوكاری مرۆیی بگەیەننە زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس و زیاتر لە ٢٦٠ هەزار سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس بوونە قوربانی
پێشت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس بوونە قوربانی
شەپۆلێكی بەهێزی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و داوای پشوو دەكرێت
دواتر شەپۆلێكی بەهێزی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و داوای پشوو دەكرێت
ەیوەندیدار