شەپۆلێكی بەهێزی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و داوای پشوو دەكرێت



شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی قۆناغی دووەمی شەپۆلێكی بەهێز، كە لەئەمشەوە دەگاتە ناوچەكان مەترسی لافای كتوپڕی لێدەكرێت تایبەت نزمایەكان و ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.

شاڵاو هیدایەت ، شارەزایی بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، بەهۆی هاتنی قۆناغی دووەمی شەپۆلە بەهێزەكە، كە لە ئەمشەو بۆ سبەی لەسەر بەشێك ناوچە باش دەبێت ناوچەكانی دیكە ناوەند دواترو لەدرەنگانی سبەی دووشەممەو شەوەكەی بۆ ڕۆژی سێشەممە بەتایبەتی لەسەرتاسەری ناوچەكان بەهێز دەبێت مەترسی لافای كتوپڕی لێدەكرێت تایبەت نزمایەكان و ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

هاوكات ئەم شەپۆلە ئەم هەفتەیە بەردەوامە و بەفریش لەناوەڕاست بۆ كۆتایی شەپۆلەكە دادەبەزێت تا خوار 600 یش بەشێوەی تێكەڵە تا بەفری تەواو مەودای هەفتەی یەكەمی مانگی دووش شەپۆلێكی دیكەی لەمە بەهێزتر بەڕێوەیە ئەمجارەیان ڕێژەی بەفر زیاتر دەبێت ئەگەر هەیە زیاتریش دابەزێت زۆربەی ناوچەكان سپی پۆش بن بەسەنتەرەكایشەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەهۆی نالەباری كەش و هەوا كە زیاتر لە یەك هەفتەی تریش لەئارادایە و بەردەوامە هیوادارم جگە لە سێ شەممە، ناوەندەكانی خوێندن سەر پشك بكرێن لەكردنە پشوو بۆ هەر ڕۆژێكی تریش كە پێویست بكات.

ئەفغانستان؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی سەرماوە ١٧٠ كەسی تێپەڕاند
پێشت ئەفغانستان؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی سەرماوە ١٧٠ كەسی تێپەڕاند
مەكگۆرك گەڕایەوە هەولێر و سنوورێك بۆ ناكۆكی حزبە فەرمانڕەواكان دادەنێت
دواتر مەكگۆرك گەڕایەوە هەولێر و سنوورێك بۆ ناكۆكی حزبە فەرمانڕەواكان دادەنێت
ەیوەندیدار