دادگای فیدڕاڵی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە



بڕیارە لەم هەفتەیەدا دادگای فیدڕاڵی عێراق دوو كۆبوونەوە سەبارەت بە سكاڵاكانی سەر هەرێمی كوردستان ئەنجامبدات، یەكێك لە سكاڵاكان لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان لەسەر هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.

بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، دوو دانیشتنی ئەم هەفتەیەی دادگاكە تایبەتن بەو سكاڵایانەی لە دژی هەرێمی كوردستان تۆماركراون. یەكێك لە سكاڵاكان لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستانە، ئەوەی دیكەشیان لە دژی وەزارەتی بارزگانیی هەرێمی كوردستانە.

بڕیارە كۆبوونەوەكان ڕۆژانی 30 و 31ـی كانوونی یەكەمی 2023، ئەنجام بدرێن.

كۆبوونەوەی یەكەمی دادگەی باڵای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەكە، كە لەلایەن بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراكی حكومەتی فیدراڵی لە دژی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی تۆماركراوە.

لە سكاڵاكە داواكراوە ئەو پارانە بگەڕێنەوە كە لە ئەستۆیاندایە و تایبەتە بە بەشەخۆراكی مانگانە كە لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون، لە یەكی كانوونی دووەمی 2004ـەوە تاوەكو 30ـی ئەیلوولی 2021.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 31-1-2023، دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك، كە تایبەتە بە درێژكردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

 

شەڕی شكاندنی هێڵە چەقبەستووەكان خەریكە دەستپێدەكات
پێشت شەڕی شكاندنی هێڵە چەقبەستووەكان خەریكە دەستپێدەكات
ڕێژەی بەفربارین بڵاوكرایەوە
دواتر ڕێژەی بەفربارین بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار