ڕێژەی بەفربارین بڵاوكرایەوە


 

لە دوێنێوە شەپۆلێكی چڕی بەفر و باران بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە.

سەرچاوە كەشناسییەكان دەڵێن ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی دوێنێ دەستیپێكردووە، تا ڕۆژی هەینی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

سەرچاوە كەشناسییەكان دەشڵێن، سەرەتای هەفتەی داهاتووش شەپۆلێكی نوێی باران و بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

شەوی ڕابردوو، شەپۆلێكی چڕی بەفربارین سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتەوە، سۆران ناوەندی ئیدارەكە و شارۆچكەكانی چۆمان و حاجی ئۆمەران و سیدەكان و ڕەواندز سپی پۆش بوون.

ڕێژەی بەفربارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا
شارۆچكەی چۆمان: 21 سم بەفر.
شارەدێی حاجی ئۆمەران: ٤٧سم بەفر باریوە.
شارۆچكەی قەسرێ: ١٠سم بەفر باریوە .
شارەدێی سمێڵان: ١٨سم باریوە.
شارەدێی گەڵاڵە: ١٠سم بەفر باریوە.

دادگای فیدڕاڵی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە ڕێوشوێنی نوێی ڕاگەیاند
دواتر بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە ڕێوشوێنی نوێی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار