بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە ڕێوشوێنی نوێی ڕاگەیاند


بانكی ناوەندیی عێراق كۆمەڵێك ڕێوشوێنی نوێی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە گرتەبەر.

بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك رێگری نەكراوە لە فرۆشتنی نەختینەی دۆلار بە هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەئەوەش كردووە، تۆماری ئەلیكترۆنی ڕێگە نادات فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییەك لە یەك رۆژدا دووبارە ببێتەوە.

بانكەكە ئەوەش دەڵێت، ڕێوشوێنەكان، لەپێناو دابینكرنی هەلی دەستكەوتنی دۆلارە بۆ هاووڵاتییان بە ڕێگایەكی دروستو بەبێ‌ كۆت و بەند.

بانكی ناوەندی داوای لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتییان كردووە تەنها پشت بە زانیارییەكانی نووسینگەی میدیایی بانكی ناوەندی عێراق ببەستن.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار 165 هەزار دیناری تێپەڕاند و بڕی خستنەڕوووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ لە لایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە 63 ملیۆن و 335 هەزار و 80 دۆلارە.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردووە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە و تا دێت نرخەكە زیاتر بەرز دەبێتەوە لەكاتێكدا حكومەتی عێراق چەنددین ڕێوشووێنی لەپێناو جێگیركردنی ئەو نرخەدا گرتووەتە بەر.

ڕۆژی دووشەممە 25\1\2023، سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كارەكەی دوورخستەوە و عەلی موحسین عەلاقی بە وەكالەت كردە پارێزگاری بانكی ناوەندی.

هاوكات ، بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق، سالم جەواد ئەلجەلەبی، خانەنشین كرد و بیلال ئەلحەمدانی وەك جێگرەوەی بە كاتی دانا.

 

 

 

ڕێژەی بەفربارین بڵاوكرایەوە
پێشت ڕێژەی بەفربارین بڵاوكرایەوە
نرخی دۆلار بەرز بووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرز بووەوە
پەیوەندیدار