نێچیرڤان بارزانی دەگاتە سلێمانی



سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری كردن لە پرسەی قوربانیانی ڕووداوەكەی سلێمانی دەگاتە ئەو شارە.

بەپێی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە دەگاتە شاری سلێمانی بۆ بەشداری كردن لە پرسەی ئەو خێزانە 14 كەسیەی بەهۆی تەقینی سیستمی غازی ماڵەكەیان گیانیان لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 19ـی 11ـی 2022، تەرمی 14 ئەندامی خێزانێكی شاری سلێمانی بەرەو گۆڕستانی كەڵەكن بەڕێ دەكرێن دوای ئەوەی لە مزگەوتی بابە شێخی سیری نوێژیان لەسەر كرا

شەوی پێنج شەممە بەهۆی تەقینی سیستمی غازی LPGـی ماڵێكەوە لە گەڕەكی كازیوەی دوو لە ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، 27 كەس لە ئەندامانی خێزانەكە كەوتنەژێر داروپەردووی خانووەكەیان و 15 كەسیان گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان وەستای شۆفاژەكەیە و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە..

نرخی نەوت بۆ خوار 90 دۆلار دابەزی
پێشت نرخی نەوت بۆ خوار 90 دۆلار دابەزی
ڕۆیتەرز:  وشكەساڵی جوتیارانی عیراق بێئومێد دەكات
دواتر ڕۆیتەرز: وشكەساڵی جوتیارانی عیراق بێئومێد دەكات