نرخی نەوت بۆ خوار 90 دۆلار دابەزی



نرخی نەوت زیاتر ڕووی لە دابەزین كردووە و هۆكارەكەشی بۆ كەمی خواستی جیهانی لەسەر نەوت و بڵاوبوونەوەی جارێكی دیكەی كۆرۆنا لە چین دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی بۆ خوار 90 دۆلار دابەزیوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەڕێژەی 2.13% و بە بڕی زیاتر لە 3 دۆلار دابەزیوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس دابەزیوە بۆ 78 دۆلار و 37 دۆلار و بەڕێژەی 10.55% و بەبڕی 10 دۆلار دابەزیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (فیكس نیوز تودەی)ی تایبەت بە وزە و ئابووری بڵاویكردۆتەوە، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە چین و دەستپێكردنەوەی كەرەنتینە لە چەند ناوچەیەك و هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕی جیهانی.

حكومەت لە وەرگرتنی پارەیەك لە پێشمەرگە خۆشدەبێت
پێشت حكومەت لە وەرگرتنی پارەیەك لە پێشمەرگە خۆشدەبێت
نێچیرڤان بارزانی دەگاتە سلێمانی
دواتر نێچیرڤان بارزانی دەگاتە سلێمانی