ڕۆیتەرز: وشكەساڵی جوتیارانی عیراق بێئومێد دەكات


ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕوودانی حاڵەتی توندوتیژی و كوشتن و خۆكوشتن لەنێو جوتیارانی عیراق لەو ناوچانەدا باس دەكات كە ڕووبەڕووی وشكەساڵی بوونەتەوە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ئاژانسەكەوە ئامادەكراو،”كۆچكردن لە زەوییە كشتوكاڵییەكان بەهۆی وشكەساڵی و لەدەستدانی سەرچاوەی ژیان، زۆرێك لە جوتیارانی ناچاركردووە ناوچەكانیان بەجێبهێڵن، بە تایبەت لەنێو توێًژی لاوان كە لە هەندێك جاردا بەرەو حاڵەتی خوكوشتنیان دەبات”.

ڕۆیتەرز دەڵێت”حاڵەتەكانی توندوتیژی و كوشتن لەنێوان جوتیارانی توڕەدا زیاتربوون، بەهۆی گوشاری دوورودرێژی ساڵانی پڕ لە جەنگ و ڕەوشی نالەباری كەشوهەوا”.

ئاژانسەكە لە زاری هادی عەبدولفەتاح بەرپرسی كۆمپانیای نامیا بۆ توێژینەوە بڵاویكردۆتەوە:”عیراق لەئێستادا و بۆ ماوەی سێ‌ ساڵە بە قەیرانێكی ژینگەیی بەردەوامدا تێدەپەڕێت كە بۆتە مایەی وێرانكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان و زەوتكردنی تاكە سەرچاوەی ژیان لە جوتیاران”.

بە وتەی عەبدولفەتاح:”ژمارەیەكی بێ‌ شماری لاوان هەن كە ناتوانن كۆچ بكەن و بواری كاركردنییان نییە، پاش لەدەستدانی ئەو زەوییە كشتوكاڵییانەی كارییان تێدا دەكرد، كۆچكردنیشیان بۆ شارەكان گوشارێكی كۆمەڵایەتی وەهای بۆ دروستكردوون كە لە كۆتاییدا بەرەو خۆكوشتنییان دەبات”.

ڕۆیتەرز، لەڕێی دیمانەكانی لەگەڵ ئەو جوتیارە عیراقییانەی گۆڕانكاریی ژینگە كاریگەریی لەسەر دروستكردوون و هیچ ڕێگەچارەیەكیان پێشكەش نەكراوە، دەڵێت”وێڕای بوونی بودجەیەكی گەورە لە عیراق، جوتیاران نائومێدن”، ئاماژە بە مەترسییە ئەمنی و كۆمەڵایەتییەكانیش دەكات كە هێندەی تر بوونەتە مایەی بەردەوامبوونی ئەم ڕەوشەی ئێستا.

نێچیرڤان بارزانی دەگاتە سلێمانی
پێشت نێچیرڤان بارزانی دەگاتە سلێمانی
ڕاستی كشانەوەی شاکیرا لە مەراسیمی کردنەوەی مۆندیالی قەتەر
دواتر ڕاستی كشانەوەی شاکیرا لە مەراسیمی کردنەوەی مۆندیالی قەتەر