منداڵێك لە بەنگلادیش خۆی شاردەوە و لە مالیزیا دۆزرایەوە


منداڵێكی بەنگلادیشی بە ناوی “فەهیم” یاریی “چاوشاركێی دەكرد لەگەڵ هاوڕێكانی لە بەندەری شاری شیتاگوینگ، بەڵام كرێكارەكان لە مالیزیا دۆزیانەوە، پاش ئەوەی لەنێو كۆنتێنەرێكدا بەرەو بەندەری كلانگ لە مالیزیا گوازراوەتەوە.

ڕۆژنامەی “فری مالیزیا تودەی” لە زاری پۆلیسی ناوچەی كلانگ لە مالیزیا بڵاویكردەوە، فەهیم یاریی چاوشاركێی كردووە لەگەڵ هاوڕێكانی لە شاری شیتاگونگ لە بەنگلادیش، لەنێو كۆنتێنەرێكی گواستنەوەی دەریایی خۆی شاردبۆوە، بەڵام لەنێو كۆنتێنەرەكەدا خەوی لێكەوتبوو، كاتێكیش بەئاگاهاتبۆوە بینیبووی لەنێویدا بەندكراوە و داوای بەهاناوەچوونی كردبوو، بەڵام كەس گوێی لە هاواری نەبوو، بۆیە 6 ڕۆژ بەبێ‌ خواردن و ئاو مابۆوە، تا ئەو كاتەی گەیشتبووە بەندەری كلانگ لە مالیزیا.

هەروەها ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، كرێكارانی بەندەرەكە لە سەرەتاوە وایانزانیبوو منداڵەكە لەلایەن ئەوانەوە ڕفێنراوە كە بازرگانی بە مرۆڤ و بازرگانی بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، بۆیە دەستبەجێ‌ پەیوەندییان بە پۆلیسەوە كردبوو، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا منداڵەكە ئەوەی ڕوویدابوو بۆ پۆلیسی باس كردبوو، بۆیە پەیوەندی بە كەسوكارییەوە كراو و گوازرایەوە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی مالیزیا، پزیشكەكانیش دەڵێن، باری تەندروستی باشە و بەمزوانە دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتەكەی بۆ ماڵی خۆی، تا سەرلەنوێ‌ دەست بە یاریكردن بكاتەوە.

 

سعودیە و ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان یەكلایی دەكەنەوە
پێشت سعودیە و ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان یەكلایی دەكەنەوە
نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركرد
دواتر نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركرد
پەیوەندیدار