نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركرد


لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی تۆماركرد و پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندیش دەڵێت: “پلانمان هەیە بۆ گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی ئاسایی خۆی”.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای 100 دۆلار دابەزی بۆ 162 هەزار و 500 دینار” لەكاتێكدا دوێنێ‌ گەیشتبووە 163 هەزار و 500 دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی تمەن دابەزیوە و 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 440 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی دوێنێ‌ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ بەڵێنی دابەزاندنەوەی بەهای دۆلاری داوە و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی نوێ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و په‌ره‌پێدانی میكانیزمی جددی بۆ ده‌رچون له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ی ئێستای وڵات كردۆته‌وه‌.

وتوشیەتی، “کردنەوەی دەرگای دانوستان لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆ ئەوەی پێداچونه‌وه‌ به‌ سنورداركردنی دۆلار بۆ بازاڕه‌كاندا بكرێت”.

منداڵێك لە بەنگلادیش خۆی شاردەوە و لە مالیزیا دۆزرایەوە
پێشت منداڵێك لە بەنگلادیش خۆی شاردەوە و لە مالیزیا دۆزرایەوە
ژمارەی عومرەكاران 182 هەزار تێدەپەڕێنێت و زۆربەیان بەڕێگەی وشكانی ڕۆیشتوون
دواتر ژمارەی عومرەكاران 182 هەزار تێدەپەڕێنێت و زۆربەیان بەڕێگەی وشكانی ڕۆیشتوون
پەیوەندیدار